سلێمانی، پێنج ریستۆرانتی گه‌شتیاری داده‌خرێن
كوردۆ عه‌زیز، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ریستۆرانتی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: به‌هۆی پابه‌ند نه‌بون به مه‌رج و رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و سه‌رپێچیكردن له رێكاره‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا، لیژنه‌كه پێنج ریستۆرانتی گه‌شتیاری له شاری سلێمانی داده‌خات.
وتیشی: ریستۆرانته‌كانی (مینا، بیكسپێنده‌ر، ئه‌وتار زه‌هه‌بی و چاینینا) به‌بڕیاری قائیمقامی سلێمانی تا كاتێكی نادیار داده‌خرێن و لیژنه هاوبه‌شه‌كانیش خاوه‌نه‌كانیان روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كاته‌وه.
لیژنه‌ی ریستۆرانت یه‌كێكه له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، سه‌ردانی ئوتێل، مۆتێك، ریستۆرانت و شوێنه گه‌شتیاره‌ییه‌كان ده‌كات، له‌ڕوی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری و نرخ و رێكاره‌كای خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا پشكنینه‌كان ده‌كات له‌كاتی هه‌بونی سه‌رپێچی شوێنه‌كه و خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كاته‌وه