فەرماندەیەكی باڵایی بەسیج كوژرا

بەگوێرەی میدیاكانی ئێران، لەلایەن گروپە چەکدارەکانەوە، فەرماندەی بەسیجی هەورامان كوژرا و هاوکات، ئەندامێکی دیکەی هێزی بەسیج بە سەختی برینداربووە و رووداوەکە لە ناوچەی سەرواباد لە رۆژهەڵاتی کوردستان روویداوە.

زانیاریەكان باسلەوەدەكن، جەمال کەریمی فەرماندەی بەسیج بووە لە هەورامانی رۆژهەڵاتی کوردستان و لە کاتێکدا کوژراوە کە هاوکاری مرۆیی بە چەند گوندێکی ناوچەکە گەیاندووە.

حەسەن عەسکەری، فەرماندەی سوپای پاسداران لە پارێزگای سنە دەلێت: ئەو چەکدارانەی توانیویانە جەمال کەریمی و هاوڕێکانی بکوژن، دەبێت خۆیان ئامادە بکەن بۆ تۆڵەسەندنەوە و خوێنی ئەوان بەفیڕۆناچێت.

ھەواڵی زیاتر