دوو تۆمەتبار لەسەر دۆسیەی كوشتنی گەنجێك دەستگیركران


شەوی
 16-7-2020 ، لە گەڕەكی هەواری شاری لەشاری سلێمانی بەهۆی ڕوداوێكی تەقەكردنەوە گەنجێكی تەمەن 23 ساڵ بە ناوی ( س ، م ،ع ) بریندار بوو و دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمە فریاگوزارییەكان گەنجەكە ڕەوانەینەخۆشخانە كرا بەڵام بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستدا .

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی عەمید ئاسۆ شێخ تەها ،بەڕێوەبەریپۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو بنكەی پۆلیسی هەواری شاری ڕاسپارد بۆ دۆزینەوەی بكوژان ودەستگیركردنیان ، توانرا لەماوەیەكی كەمدا و هەمان شەو دوو تۆمەتبارەكە دەستگیربكرێن و دەستیش گیران

ھەواڵی زیاتر