لە سلێمانی باندێکی بازرگانی بە جەستەی مرۆڤ دەسگیرکران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی باندێکی بازرگانیکردنی بە جەستەی مرۆڤەوە راگەیاند.

ئەمڕۆ پێنجشەممە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرچنار باندێكی بازرگانیكردنیان بەجەستەی مرۆڤەوە دەستگیركرد كە كاریان كڕین و فرۆشتنی گورچیلەی مرۆڤ بووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە “پۆلیسی سلێمانی زانیاری پێگەیشت لەبارەی باندێكی بازرگانیكردن بەجەستەی مرۆڤ، دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر بنكەی پۆلیسی سەرچنار ڕاسپێردرا بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتباران، دوای لێكۆڵینەوەو گەڕان و بەدواداچوون توانرا هەشت تۆمەتبار دەستگیر بكرێن كە كاریان بازرگانیكردن بووە بەگورچیلەی مرۆڤەوە و دانیان بە تاوانەکانیاندا ناوە”.
تۆمەتباران:
( أ ، ی ، ع ) لەدایكبووی 1996، كوردی دانیشتوی شاری سلێمانی .
(ه ،ع،س ) لەدایكبووی 1986، كوردی دانیشتوی شاری سلێمانی.
(ع ، أ ، م ) لەدایكبووی 2000، عەرەبی دانیشتوی شاری سلێمانی.
(م،أ،ح) لەدایكبووی 2000، عەرەبی دانیشتوی شاری سلێمانی.
(ی ،س،م ) لەدایكبووی 1994، عەرەبی دانیشتوی شاری سلێمانی.
(أ،ح،ز )لەدایكبووی 1973 ، عەرەبی دانیشتوی شاری سلێمانی.
(ه ،ی،ت )لەدایكبووی 1998، عەرەبی دانیشتوی شاری بەغدا.
(ع،ع،ك) لەدایكبووی 1998، عەرەبی دانیشتوی شاری سلێمانی.

ھەواڵی زیاتر