وەزیری ناوخۆ لیژنەیەکی لەسەر دەستگیرکردنی مامۆستاکەی کەرکوک پێکهێنا
عوسمان غانمی وەزیری ناوخۆی عێراق لە فەرمانەکەدا ئاماژەی بەوەکردوە،لێژنەکە لێکۆڵینەوە لە وردەکاری دەستگیرکردنەکە و هۆکارەکانی دەکات و ڕاپۆرتی خۆی بۆ وەزارەت بەرزدەکاتەوە.
ئەوە لەکاتێکدایە تا ئێستا لەلایەن بەرپرسانی کەرکوکەوە دوو لیژنەی تر لەسەر روداوەکە پێکهێنراوە و سەرجەمیان لێكۆڵێنەوە دەکەن.
ئەوە لەکاتێکدایە لەچەند رۆژی ڕابردوودا هاوسەری مامۆستایەکی کوردی کەرکوک کە توشبووی کۆرۆنایە پاش ئەوەی دۆخی تەندروستی تێکدەچێت و کەس ناچێت بە هانایەوە هاوسەرەکەی لە توڕەبوندا ئامێری هەناسەدانی نەخۆشخانەکە دەشکێنێت.
دواتر هێزەکانی پۆلیس دەستگیری دەکەن و بە قەرەوێڵەی هاوسەرە مردوەکەیەوە کەلەپچەی دەکەن ئەوەش کاردانەوەی گەورەی لێکەوتەوە.