پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (د.خ) بە بۆنەی جەژنی لە دایکبوونی حەزرەتی مەسیح ( دروودی خوای لەسەر بێت) پیرۆزبایی لە خوشک و برایانی کریستیان لە کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم.

ڕاگەیەندراوێک لە حکومەتی ھەرێمی كوردستانەوە

بە توندی ھێرشی سەر ڕەوەندی کورد لە پاریس سەرکۆنە و شەرمەزار دەکەین و پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەس وکاری قوربانییانی ھێرشەکە دەکەین و ھیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ بریندارەکان دەخوازین . ھەروەھا داواش لە ڕەوەندی کورد لە ئەوڕوپا دەکەین

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە سەرۆکوەزیرانی ئیتالیا دەکات

ئەمڕۆ ھەینی 23ی دیسێمبەر، کاتژمێر 2:00ی دوای نیوەڕۆ ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لە ڕێورەسمێکی تایبەتدا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر ، پێشوازی لە جۆرجیا میلۆنی سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا دەکات.

یەکێتی شوێنگرەوەی دوو وەزیر و بریکارێکی وەزیر دیاری دەکات

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان شوێنگرەوەی وەزیرانی هەرێم بۆ کاروباری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و بەغدا و پێشمەرگە لەگەڵ بریکاری وەزیری ناوخۆ دیاری دەکات. بەپێی زانیارییەکان، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئەحمەد عەسکەری، ئەندامی پێشووی

سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا سەردانی هەولێر دەکات

بڕیارە سبەی هەینی ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢، جۆرجیا میلۆنی، سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە سەردانی هەرێمی کوردستان بکات و لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازی بکرێت. سەردانەکەی

پەیامێکی توند لە مەلا بەختیارەوە بۆ یەکێتی

مەلا بەختیار لەبارەی دەنگۆی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكانی حزبەكەوە هۆشداریی توند دەدات. مەلا بەختیار لە نووسینێكدا كە بە ناونیشانی (میدالیای خانەنشینی یان شەرمەزاری؟) لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی

راگەیەنراوێک لە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە 21ی دیسێمبەر(کانوونی یەکەم)، بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە. لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا، ئەنجامی دوا سەردان و کۆبوونەوەکانی شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان

حکومەتی هەرێمی کوردستان پشووی سەریساڵی دیاری کرد

حکومەتی هەرێمی کوردستان، پشووەکانی سەری ساڵی نوێی دیاری کرد. رۆژی یەکشەممە 25ی12ی2022 تا 1ی1ی2023 لە سەرجەم دامودەزگاکان هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە. ڕۆژی دووشەممە ٢ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، دەوامی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگاکانی

چەند وەزیرێکی یەکێتی بەشداری کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران دەکەن

ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و ئەنجامی سەردان و کۆبوونەوەکانی شاندنی حکومەت لە بەغدا دەخرێتەڕوو، هەروەها پلانی ساڵی 2023ی ئەنجوومەنی ژینگە لە بارەی گۆڕانکاری کەشوهەوا تاووتوێ دەکات.