راگەیەنراوێک لە دژەتیرۆری کوردستانەوە

سێ درۆنی بۆمبڕێژکراو کە ئاراستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر کرابوون خرانە خوارەوە بەگوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە 16ی کانوونی دووەمی 2024، کاتژمێر: 05:05، سێ درۆنی بۆمبڕێژکراو کە ئاراستەی بنکەی

لێدوانی سوپای پاسداران لەبارەی هێرشکردنە سەر هەولێر

سوپای پاسدارانی ئێران بەرپرسارێتیی هێرشکردنە سەر هەولێری لە ئەستۆ گرت. لەدوای ئەوەی چەند دەنگێکی گەورە لە هەولێر و دەوروبەری بیستران، سوپای پاسدارانی ئێران هێرشەکەی لەئەستۆ گرت و رایگەیاند، "خەڵکی شەریف و قارەمانی ئێران ئاگادار

مەسرور بارزانی، به‌شداریی كۆڕبه‌ندی ئابووریی جیهانیی داڤۆس ده‌كات

كۆڕبەندی ئابووریی جیهانیی 2024 لە داڤۆسـی سویسرا بەڕێوە دەچێت و مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە كۆڕبەندەكەدا بەشداری دەكات؛ هاوكات شاندێكی گرنگی بازرگانان و سەرمایەگوزارانی هەرێمی كوردستان بە یاوەریی سەرۆكی

لێدوانێک لە نێچیرڤان بارزانییەوە لەبارەی مووچە

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەغداوە رایگەیاند بڕیاری ناردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان کە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری لەبارەوە درا "بەڕای ئێمە سەرەتایەکی باشە بۆ چارەسەری کێشەکان" لە نێوان هەولێر و

لە بەغداوە پارە بۆ مووچەی فەرمانبەران گەیشت

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا 615 ملیار دینار بۆ مووچەی ئەم مانگەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بنێرێت. لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا 615 ملیار دینار بۆ مووچەی ئەم مانگەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بنێرێت،

نووری مالیکی: لەگەڵ کورد یەک چارەنووسمان هەیە

نووری مالیکی ڕایگەیاند، لەگەڵ حکومەتی عێراق گفتوگۆ دەکەین بۆ چارەسەرکردنی پرسی مووچەی خەڵکی هەرێمی کوردستان. نووری مالیکی دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لەگەڵ

کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی جێگرەوەی حەلبووسی دەستیپێکرد

کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق کە تایبەتە بە هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان دەستیپێکرد. بەگوێرەی کارنامەی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق، وابڕیاربوو کاتژمێر 3:00ـی دوای نیوەڕۆ کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمان بەڵام بەهۆی

ڤیدیۆ.. ئەمریکا و بەریتانیا هێرشیان کردە سەر حووسییەکانی یەمەن

دوای چەندین هۆشداری و بۆ یەکەمجار لەدوای هەشت ساڵ، ئەمریکا راستەوخۆ هێرشی کردە سەر حووسییەکانی یەمەن، هێرشەکە لەکاتێکدایە ناوچەکە بە دۆخێکی سەخت و ئاڵۆزدا تێپەڕدەبێت بەهۆی شەڕی ئیسرائیل و حەماس، کە لە 100 رۆژ نزیک دەبێتەوە. سوپای

درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر خرایە خوارەوە

بۆ دووەم رۆژ لەسەر یەک، درۆنێکی دیکەی بۆمبڕێژکراو کە لەلایەن میلیشیا لەیاسادەرچووەکانەوە ئاراستەی بنکەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر کرابوو، تێکشکێندرا. بەگوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری

درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە هەولێر خرایە خوارەوە

بەگوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئەمشەو چوارشەممە 10ی کانوونی دووەمی 2024، کاتژمێر: 20:58، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو کە لە لایەن میلیشیا لەیاسادەرچووەکانەوە ئاراستەی بنکەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە فڕۆکەخانەی