ژمارەیەک سەربازی ئیسرائیلی کوژران و برینداربوون

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، لە هێرشە زەمینیەکەیاندا بۆ سەر غەزە، ئەمڕۆ چوار سەربازیان کوژراوە. ئەمڕۆ شەممە 4.11.2023 سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، لە هێرشە زەمینیەکەیاندا بۆ سەر غەزە، ئەمڕۆ چوار سەربازیان کوژراوە و دووی تریش بریندار بوون.

تورکیا باڵیۆزەکەی لە ئیسرائیل دەکشێنێتەوە

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بڕیاری دا باڵیۆزی وڵاتەکەی لە تەلئەبیبی پایتەختی ئیسرائیل بکشێنێتەوە. ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، بەهۆی رەتکردنەوەی ئاگربەست لەلایەن ئیسرائیل و بەردەوامبوون لە هێرشەکانی بۆ سەر خەڵکی مەدەنی و

یەکەم هەڵوێستی حەسەن نەسروڵا لەسەر شەڕی حەماس-ئیسرائیل

ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنانی بۆ یەکەمجار لە پاش هەڵگیرسانی جەنگی نێوان حەماس و ئیسرائیل دەرکەوت و رایگەیاند، "هیچ شەڕێک وەک شەڕ لە دژی زایۆنییەکان شەرعی تر نییە و ئێمە هەر لە 8ـی تشرینی یەکەمەوە چووینەتە ناو شەڕەکەوە". گوتیشی، مانگێکە

حەشدی شەعبی خرایە ئەوپەڕی ئامادەباشی

حەشدی شەعبی لە عێراق خرایە ئەوپەڕی ئامادە باشییەوە و جێگری سەرۆکی دەستەکەی دەڵێت : بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر ئەگەرێکە کە ڕوو بدات. ئەبو فەدەک، جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند، هێزەکانی حەشدی شەعبی عێراقیان خستۆتە ئەوپەڕی

دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت

پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەمیانی پێشکەشکردنی گوتارێک بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی لە هەولێر، رایگەیاند: "بەیانی ئەمڕۆ لەگەڵ ئاوات شێخ جەناب، وەیزی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان قسەمکردووە و

سوپای ئیسرائیل: چووینە ناو غەزە

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند: هێزەکانیان لە چەند قۆڵێکەوە چوونە ناو شاری غەزە. ئەمڕۆ سێشەممە سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند: سەربازگەیەکی حەماسیان لە باکووری رۆژئاوای غەزە کۆنتڕۆڵ كردووە . لە بەرامبەردا بزوتنەوەی حەماس ڕایگەیاند: ئیسرائیل

حەماس تانک و زرێپۆشەکانی ئیسرائیل لە باکووری رۆژئاوای غەززە دەکاتە ئامانج

لە 25ـەمین رۆژی جەنگی نێوان ئیسرائیل و حەماس، بۆردوومانی سەر غەززە بەردەوامە و حەماسیش دەڵێت، لە باکووری رۆژئاوای کەرتی غەززە، تانک و زرێپۆشی ئیسرائیلیان کردووەتە ئامانج. کەتائیبی قەسام، باڵی سەربازیی حەماس رایگەیاند،

مەسرور بارزانی: جەخت لە جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی شنگال دەکەینەوە

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان جەخت لە جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی شنگال دەکاتەوە و داوا دەکات گرووپە چەکدارە نایاسییەکان شارەکە بەجێبهێڵن. ئەمڕۆ سێشەممە، 31ـی ئۆکتۆبەری 2023، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

وەزارەتی دارایی: رێکارەکانی ناردنی ٧٠٠ ملیار دینارەکە لە بەغداوە دەستیپێکرد  

وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند: رێکارەکانی ناردنی ٧٠٠ ملیار دینارەکە لە بەغداوە دەستیپێکرد. لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە "بڕیارە لە نزیکترین کاتدا بڕی ئەو ٧٠٠ ملیار دینارە لە رێی بانکەکانی رەشید، رافیدەین و بانکی بازرگانی عێراقییەوە بخرێتە سەر