دەنگی لایەنەکان لە رۆژی یەکەمی جیاکردنەوەی دەستیی دەنگەکان

ئەمڕۆ یەکەم رۆژی ژماردن و جیاکردنەوەی دەستیی دەنگەکانی ئەو وێستگانە بوون کە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق کێشەیان هەبوو، لە سلێمانی لە کۆی 55 وێستگە دەنگەکانی 16 وێستگە جیاکرانەوە و بەپێی ئەو سندووقانە یەکێتی نیشتمانی کوردستان

كاندیدێکی یەکێتی لە کەرکوک: دەنگەکانم بە سێ تاهۆ فرۆشران

کاندیدێکی دەرنەچووی یەکێتی لە کەرکوک پێیوایە ستەمی لێکراوە و لەلایەن حیزبەکەیەوە دەرنەچوێنراوە و دەنگی پێویستیشی هێناوە. نێرگز قادر، کاندیدی دەرنەچووی یەکێتی لە کەرکوک لە پۆستێکیدا لە فەیسبووک نووسیویەتی: ئەمرۆ هەموو زانیاریيانە ئاشکرا

کۆمیسیۆن ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی راگەیاند

کۆمیسیۆن ئەنجامی دەنگەکانی لە کەرکووک بڵاوکردەوە کە بەمشێوەیەن: پارتی: 46 هەزار و 749 دەنگ یەکێتی: 139 هەزار و 373 دەنگ مەشخەڵی کەرکووک: 6655 دەنگ نەوەی نوێ: 24 هەزار و 620 دەنگ بەرەی تورکمانی: 72 هەزار و 281 دەنگ

ژمارەی کورسییەکانی پارتی لە نەینەوا

بەپێی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان، پارتی دیموکراتی کوردستان لە سنووری پارێزگای نەینەوا پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە و حەوت کورسیی بردووەتەوە و چاوی لە کورسیی هەشتەمە، هاوپەیمابیی نەینەوا لیئەهلیهاش بە سەرۆکایەتیی نەجم

یەکێتی و پارتی لە کەرکووک ژمارەی دەنگەکانیان ئاشکرا دەکەن

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان، ژمارەی دەنگەکانیان لە سنووری پارێزگای کەرکووک ئاشکرا دەکەن. یەکێتی دەڵێت '160 هەزار دەنگمان هێناوە' و پارتیش دەڵێت '50 هەزار دەنگ.' بەپێی ئەنجامی هەزار و 417 وێستگەی دەنگدانی

رێگە بە وەزیری ناوخۆی عێراق نەدرا دەنگ بدات

له‌ ده‌نگدانی گشتیی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق، عه‌بدولئه‌میر شه‌مه‌ری، وه‌زیری ناوخۆی عێراق به‌هۆی به‌سه‌رچوونی كارتی ده‌نگدانه‌كه‌ی نه‌یتوانی ده‌نگ بدات. بەپێی رێنماییەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، هەرکەس

راپرسییەکی عێراقی: پارتی یەکەمە

بەپێی راپرسیی سەنتەرێکی عێراقی، هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا بەسەرۆکایەتیی نووری مالیکی، هاوپەیمانی نەبنی بە سەرۆکایەتیی هادی عامری و هاوپەیمانیی سیادە بە سەرۆکایەتیی خەمیس خەنجەر، زۆرترین کورسیی ئەنجوومەنی پارێزگاکان بەدەستدەهێنن، لەنێو حیزبە

بەشێک لە دەنگی پارتی لە دەنگدانی تایبەتی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان

بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەکانی دەنگدانی تایبەتی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق، لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان سەرکەوتنی بەرچاوی بەدەستهێناوە. لە کەمپی هەرشەم، لە کۆی 266 دەنگ کە مافی بەشداریکردنیان هەبوو 198 دەنگدەر بەشداری

دەنگدان کۆتایی هات و ئەنجامەکان ڕاناگەیەنرێن

دەنگدانی تایبەت بۆ ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق کۆتایی هات و کۆمسیۆن دەڵێ "ئەنجامەکان ڕاناگەیەنین". کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، کاتژمێر 6:00 بنکەکانی دەنگدان داخران و هیچ دەنگێک دوای ئەوکاتە قبوڵ ناکرێت.