چیرۆکی مامانەکەی ئەنفال دەکرێتە کتێب

سەربوردەی ژنێکی مامان کە لە ساڵانی هەشتاکاندا بەر پرۆسەی ئەنفال کەوتووە دەکرێتە کتێبێکی 188 لاپەڕەیی.

عارف قوربانی، نووسەر و رۆژنامەنووس بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی راگەیاند: کتێبی ” نێرگز لە دۆزەخی ئەنفالدا ” چیرۆکی ژنێکی ئەنفالکراوە کە مامان بووە و لەزیندانی دوبز ئەو ژنانەی منداڵیان بووە بەبەرد ناوکی بڕیون. سەرگوزشتەی ئەنفال و شەش مانگ مانەوەی بیست و پێنج هەزار ژن و مناڵ دەگێڕێتەوە لە سەربازگەی دوبز.

عارف قوربانی وتی” نێرگز لە کتێبەکەدا باسی ئەوە دەکات کە سەتان منداڵ بەهۆی بڵاوبونەوەی نەخۆشی لەناویاندا مردوون، هەروەها نەهامەتییەکانی دوای ئەنفال و کرێکاریکردنی ژنانی ئەنفال بۆ بەخێوکردنی مناڵەکانیان بەشێکی دیکەی کتێبەکە دەبێت”.

کتێبەکە هەفتەی داهاتوو بڵاودەکرێتەوە و هەر ئێستاش لەلایەن دوو وەرگێڕی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانەوە کاری وەرگێڕانی بۆ زمانەکانی فارسی و ئینگلیزی بۆ دەکرێت.

ھەواڵی زیاتر