چاپی دوومی کتێبی “ڕاستنووسی” کە لە نووسین و ئامادەکردنی “کوردۆ شابان”ـە، بۆ جاری دووەم چاپ و بڵاو دەکرێتەوە.
کوردۆ شابان بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی ڕاگەیاند، کتێبی ڕاستنووسی لە بیرۆکەیەکی بچووکەوە دەستی پێ کرد. کاتێک سەرنووسەری یەکێک لە ماڵپەڕەکان بووم، بەهۆی خراپیی زمانی هەواڵنووس و هەواڵنێر و پەیامنێرەکانەوە، لەسەر بنەمای ڕێنوێنییەکانی ئەکادیمیای کوردی، مەلزەمەیەکم بۆ ستافەکەم دروست کرد، تێیدا بریتی بوو لە هەندێ ڕێسای ڕێنووس و چاککردنەوەی هەڵە باوەکانیان و خاڵبەندی.
وتیشی: ئەم کتێبەی من، یەکەم بەرهەمە لە مێژووی کورد، بەجارێ هەر سێ جومگەکەی نووسین لەخۆ بگرێت و ئاوا کورت و پوخت بێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر دۆخی کۆڕۆنا نەبوایە، ئێستە ڕەنگە لە چاپی چوارەم بوومایە، چونکە ئەم کتێبە، زادەی خەیاڵی نووسەرێک نییە، بەڵکوو هەمووی بنەمان بۆ هەر کەسێک دەیەوێ زمانی نووسینەکانی خاوێن بکاتەوە.