ژنەکەی گابریێل گارسیا مارکێز، ڕۆماننووسی بەناوبانگی کۆڵۆمبی و جیهانی لە تەمەنی 87 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد..
مێرسیدس بارشا، لە ساڵی 1932دا لە شاری ماگانگۆی کۆڵۆمبیا لە دایکوباوکێکی میسری لەدایکبووە
ئەلیخاندرا فراوستۆ، وەزیری رۆشنبیریی کۆڵۆمبیا رایگەیاند: بە خەمێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی مێرسیدس بارشام پێگەیشت و سەرەخۆشی گەرم ئاراستەی خێزان و هەروەها گەلی کۆڵۆمبیا دەکەم.
هەروەها ئیڤان دوکی، سەرۆکی کۆڵۆمبیا رایگەیاند: مێرسیدس بارشا کۆچی دوایی کرد، ئەو خۆشەویستی گارسیا مارکێز، هاووڵاتی ئێمە بوو، مێرسیدس بەبێ هیچ مەرجێک هاوڕێگەی مارکێز بوو.
گابریێل گارسیا مارکیز، لەدایکبووی ساڵی 1927ی شاری ئاراکاتاکای کۆڵۆمبیا و لە ساڵی 2014دا، لە شاری مەکسیکۆ لەتەمەنی 87 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
