دۆسیەی زارا موحەمەدی دەگەیەنرێتە سەرۆكی ئەمریكا

ژمارەیەك چالاكوانی كوردی ئەمریكا لە بارەی زیندانی كردنی زارا موحەمەدی یاداشتێك ئاڕاستەی سەرۆكی ئەمریكا دەكەن

شوكرییە برادۆست ئەندامی گروپی چالاكوانەكان بە تۆڕی میدیای باڵكێشی ڕاگەیاند: ئەوان ئەم یاداشتەیان ئاڕاستەی سەرۆكی ئەمریكا و كۆشكی سپی كردووە داوایان كردووە كۆشكی سپی و سەرۆكی ئەمریكا بە دوای دۆسیەی زارا محەمەدیدا بچن و پشتگوێی نەخەن

دەقی یاداشتەكە بە كوردی و ئینگلیزی

بەڕێز سەرۆک كۆماری وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا،

سەرۆك ترەمپ

سڵاو

هەروەک دەزانن شارستانییەتی ئەمڕۆ و ئاشتی جیهانی بەرئەنجامی هەوڵی بێ پسانەوەی کۆی مرۆڤایەتییە، ئەم ئاشتی و شارستانییەتە کاتێ دەتوانی جێگیر و گشتی و ئەخلاقی بێت، کە هەوڵی سڕینەوەی هەموو سیماکانی زۆرداری و چەوسانەوەی مرۆڤ بەسەر مرۆڤدا بدا و تا دەتوانێ دەسەڵات و مەودای سەرەڕۆیی دیکتاتۆر و ڕژێمە توتالیته‌رەکان کەم کاتەوە.

جەنابی سەرۆك!

هەروەك دەزانن وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە نەخشاندن وخەمڵاندنی ئەم شارستانییەت و ئازادییەدا ڕۆڵی گرنگ و نکۆڵی لێنەکراوی هەبووە و دەبێ بیبێت. هەر لەم ڕوانگه‌یه‌وه‌ و بەپێی ئەو نەریتە مێژووییەی، کە ئەمریکا لە گەشەی ئازادیی و پارێزگاری لە مافەکانی مرۆڤ بوویەتی، ئێمە کۆمەڵێک نووسەر و ڕۆژنامەوان و ڕووناکبیری کوردیی ئەمریکا، لە ئێوەی هێژا داواکارین ئاورێکی جددی لە دۆخی خراپ و پڕترس و تەنگەژە و زوڵمی گەلی کورد بدەنەوە.

جەنابی سەرۆك!

هاودەنگی بە تەنگەوەهاتنی جەنابتان بۆ گرفتاری و كێشەكانی گەلانی ئێران، شیاوی سپاس و ڕێزن. كوردەكانی ئێران لە دۆخێكی یەكجار نالەباری سیاسی و كولتووری و كۆمەڵایەتیدا دەژین. ڕژێم بە هەموو جۆره‌ میكانیزمێ كەوتۆتە قەڵاچۆكردنی بوون و شارستانییەتی ئەم خەڵكه‌. بچووكترین نموونەی ئەم قەڵاچۆكردنە بڕینەوەی دە ساڵ زیندانە بۆ چالاكی مەدەنی كورد زارا محه‌ممەدی لە شاری سنە. سزای دەساڵ زیندان تەنیا لەبەر وتنەوە و خوێندنی زمانی دایكی.

هەڵوێست و بەدەنگەوە هاتنتان وەك هەمیشە جێگای ڕێزو پێزانینە

‎جەلیل ئازادیخواز

‎هەردی ئەنوەر

‎ مورتەزا ئەسفەندیاری

‎ناسر باباخانی

شوكریە برادۆست

July 22, 2020

President Donald Trump

The White House

1600 Pennsylvania Avenue NW

Washington, DC 20500

Dear Mr. President,

As you know, the degree of civilization and peace that we have in the world today is the

outcome of tireless effort to throw off the tyranny of dictators and totalitarian regimes.

The United States of America has played an undeniable role in doing so, by working for

freedom and justice throughout its history.

According to our belief in the power of this historical character, and United States special

role in supporting human rights, we a group of Kurdish-American journalists, writers,

academics, and civil activists, are kindly beseeching you to intervene on behalf of the

Kurdish people worldwide, but particularly those living in the Islamic Republic of Iran.

Your persistent solidarity with the Iranian people in general and ethnic and religious

minorities in particular, who suffer under the oppressive hand of the Islamic Republic, is

highly admired and appreciated. As you certainly are aware, the Kurdish community in

Iran is currently experiencing oppression, violence, and they have been facing severe

restriction of their cultural, political, social, and economic lives, with new violations of

their human rights perpetrated on a daily basis. For instance, on July 14, 2020, a female

Kurdish-language teacher, Zara Mohammadi was sentenced to 10 years in prison by the

Iranian regime for teaching elementary school students the native tongue of their people.

Once again, we ask you to stand in solidarity with the Kurdish minority in Iran and do

everything in your power to ensure that their rights are upheld.

Sincerely yours,

Hardi Kamali

Jalil azadikhah

an ramineh

Shukriya Bradost

Nasser Babakhani

Mortaza Asfandyari

ھەواڵی زیاتر