بەپێی دوایین بەدواداچوونەکانی دەزگای لوتکە، لە ڕووداوەکەی ڕۆژی ٥ شەممەی نزیک دورگەی کریتیدا ژمارەیەکی زۆر لە کوردانی باشووری کوردستان ڕزگاریان بووە، کە ١٧ لەو کەسانە لەلایەن کەسوکاریانەوە لە دەزگای لوتکە تۆمار کراون و دوای بەدواداچوونی وردی دەزگاکە، هەواڵی سەلامەتییان دراوە بە کەسوکاریان.
هەر لەو ڕووداوەدا ١٠ کەس بێسەروشوێنن کە دوانیان خەڵکی میسر و دانەیەکیان کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ٧ کەسیشیان هاووڵاتیی هەرێمی کوردستانن.
دەزگای لوتکە ڕیگەیاندووە کە، بەهاوکاریی نوسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان (قوباد تاڵەبانی) ئامادەکاریی تەواوی کردووە و بەردەوامە لە بەدواداچوونەکانی بەمەبەستی هاوکاری و کارئاسانی بۆ ڕزگاربووانی ڕووداوەکە و هەروەها فشارکردن بۆ بەدواداچوونی زیاتر لەسەر بێسەروشوێن بووەکانی ئەو ڕووداوە. بەڵام تاکو ئێستا تەنها بەڵگەنامەی ٤ لە بێسەروشوێن بووەکان لەلایەن کەسوکاریانەوە دراون بە دەزگای لوتکە. بۆیە بۆ ئەو مەبەستە، داواکارین لە کەسوکاری ئەو کۆچبەرانەی دیکەش کە ژمارەیان ٣ کەسە و تا ئێستا چارەنووسیان نادیارە، زانیاری و بەڵگەنامەکان بنێرن بۆ دەزگای لوتکە.
لیستی ناوەکان لە کۆمێنت بڵاو دەکرێنەوە
لەگەڵمان بن بۆ زانیاریی زیاتر لەو بارەیەوە