بەدرێژایی دوو ساڵ و بەبەردەوامی باسی لێشاوێك له داگیركردن، ئیفرازكردن، دابه‌شكردن و فرۆشتنى زه‌وى سلێمانیمان کردوە، ته‌نانه‌ت گه‌یشتبوە ئه‌وه‌ى، زه‌وى ته‌رخانكراو بۆ سه‌وزایى گه‌ڕه‌كه‌كان و شوێنى قوتابخانه و مزگه‌وت و نه‌خۆشخانه و خزمه‌تگوزارییه‌كانى دیكه، ده‌ستى بۆ ببرێت! ((بەھای ئەو زەویانەی مامەڵەیا پێوەکراوە بەنایاسایی٢ ملیار دۆلار بەرەوژورە)).
چەندین ڕێگامان گرتەبەر، وەزارەتی ناوخۆ، دواتر لە ڕێگەی پەرلەمان و ڕاسپاردنی لیژنەی شارەوانی و دواترین جێگری سەرۆکی حکومەت، بەبەڵگەوە دۆسیەی ٢٤ ناوچە و زۆنی سلێمانی، کە ئیفرازی دەیان ھەزار پارچەزەوی و داگیرکاری و تاڵانی ھەزاران دۆنم بوون، ڕادەستیان کراوە ((ئافرەت ھەبوە ١٠٠ پارچە زەوی بەناوەوە کراوە)).
چه‌ندین به‌رپرسى ئه‌منى، سه‌ربازى، حزبى و حكومی، بازرگان و ته‌نانه‌ت ده‌ڵاڵیش بەشداربوون، به ئامێرى پێشكه‌وتو و له ئاسمانه‌وه زه‌وى ئیفراز ده‌کرا! به ده‌غڵ و دانه‌وه مامه‌ڵه به زه‌وییه‌وه ده‌کرا، به سه‌وزایى و دار و دره‌خته‌وه نه‌خشه‌ى بازرگانى بۆ ده‌کێشرا، فشار له خاوه‌ن زه‌وییه كشتوكاڵیه‌كان ده‌کرا، یان ڕازبن به پارچه پارچه‌كردن و دابه‌شكردنى زه‌وییه‌كانیان، یان داگیر ده‌كرا!
دابان محەمەد، پەرلەمانتاری کوردستان