لێكۆڵە‌رێكی بە‌ریتانی: كازمی یان یە‌كێك لە‌ تیمە‌كە‌ی بە‌ ئە‌گە‌ری زۆرە‌وە‌ تیرۆر دە‌كرێن

لێکۆڵە‌رێكی بە رەگەز و دڵ بە‌ریتانی لە ئەنیستیتۆی واشنتۆن (مایکل نایتس) ئاوا باسی سەفەری کازمی بۆ ئە‌مریكا دەکات:

من خۆم بە‌ پرسیاری باو سنووردار نەکرد، بە‌تایبە‌ت سەر پلانی ئەوان و پێشبینییەکانیان کە عێراقییەکان وەک باو خۆیانی لێ نادەن.
ئەمەش لەبەر ئەوەی دەزانم نە لە پلان دەزانن و نە دەتوانن بە دڵنیاییەوە پێشبینی بکەن.
ئەگەر هاتوو دەزگای حوکمڕانی لە وڵاتێکدا وا هاتە بەرچاو کە نە لە پلان دەزانێ و نە لە توانایدایە پێشبینی بکات، ناتوانین پەنجە لە سەر هیچ هۆکارێکی تر دانێین، جگە لە‌ نەبوونی زانست لە ئیدارەی وڵاتدا. ئەم جۆرە ئیدارانە بە قسەی رۆژئاواییەکان شایستەی سەرمایەگوزاری نابن.

دواتر باسی بارودۆخی ئەم حکومەتە دەکات: “پێکهێنانی هاوسەنگی لە بودجەیەکدا کە خەرجی ٧ میلیاردە و داهاتی ٣ میلیاردە، کارێکی ئاسان نیە”.
لە ئیدارەدانی کۆڤید ١٩ دا دەڵێت: خەڵک ترسیان هەیە روو لە سیستەمێکی تەندرووستی بکەن کە بە گشتی داڕووخاوە. ئەمەش سیستەم.

ئەم شاندە بەم حاڵە‌وە‌ هاتوونە واشنتۆن و داوای هاوکاریی ئامریکا دەکەن كە‌ وەک کەسانی (مردووی لە‌سەرپێ –Dead man walking) دەهاتنە بەرچاوم.
وەک چۆن هیشام ئەلهاشمی راوێژکار کوژرا، سەلامەتیی جە‌ستە‌ییی تیمەکەی کازمی مسۆگە‌ر نیە. لە بەغدا هیچ شوێنێك نیە ئەم کەسانە بتوانن بە سەلامەتی پیاسەی تێدابکەن، یان کاربکەن یان بخەون. درەنگ یان زوو کەسێک یان کەسانێک لەم تیمە هەتا دەورەکەیان تە‌واودە‌بێ حەتمەن بە دەستی میلیشیاکان دەکوژرێن. ئەمەش بارودۆخی ئاسایشی وڵات.
بەڵام کە دەگاتە خواستی ئەوان لە ئامریکا مرۆڤ بۆی دەردەکەوێ کە ئەوان بۆ خۆیان نازانن چییان دە‌وێ و ئامریکا چیان بۆ بکات. ئەمەش گرفتێکی ئامریکایە لە عێراقدا.
ئامریکا هەموو کاتێک چاوەڕوانە‌ داخوازی کۆنکرێتی و دیاریكراوی لەلایەن عێراقییەکانەوە بگاتە دەست و عێراقییەکانیش پێیانوایە کە ئامریکا دەزانێ عێراق پێویستی بە چیە! تەنانەت ئەگەر دەوڵە‌تی عێراق خۆشی نەزانێت!
ئەمەش نیشاندەرێکی تر کە ئیدارەی وڵاتە‌كە‌ سیاسەتێکی گەشەپێدان کە راستەوخۆ گرێدرابێتەوە بە‌ بارودۆخی سەرزە‌مینی واقیعی وڵات و پشتبەستوو بە داتا و کاری مەیدانی بێت، لەبەردەستدا نییە. لەم جۆرە ئیدارە‌یەدا پێم وایە مە‌نتیق بۆ داڕشتنی سیاسەت بەکاردێت نەک دیراسە‌ و داتا.
حکومەت بەم جۆرە دەبیندرێ و بەم جۆرەش حساباتی بۆ دەکەن، هەر چۆن بۆی بچی بێ داهاتووە‌.

دراساتی دیكە‌ لە (ئەنیستیتۆ توێژینەوە و گەشە پێدانی کوردستان)ـیشدا نیشانیدەدات کە هەتا ٣ دەیە‌ی تریش عێراق جگە لە وڵاتی میلیشیا و شەڕ، نابێتە هیچی تر.
بەم خوێندنەوەیەوە کورد پێویستە خۆی لە سەر خاکی خۆی پێشبخات و لەگەڵ بەغدا هەڵسوکەوت بکات و پێگەی خۆی لەلای هاوپەیمانانی بەهێزبکات.

و:حوسێن كوردنە‌ژاد
پێداچوونە‌وە‌: ھێما نیازی

ھەواڵی زیاتر