لیوا یەحیا ڕەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، دەزگای دژەتیرۆری عێراق، بە هاوئاهەنگی لەگەڵ فەوجی دژەتیرۆری سلێمانی، توانیویانە 9 چەکداری داعشی سەر بە ولایەتی باشووری عێراق دەستگیربکەن.
تا ئێستا دەزگا ئەمنیەکانی سلێمانی هیچ روونکردنەوەیەکیان لەوبارەوە ڕانەگەیاندووە.