مستەفا کازمی چەند گۆڕانکارییەکی گەورەی لە حکومەتدا کرد
مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، گۆڕانکاریی لە چەند پۆستێکی باڵای عێراقدا کرد.
ئەم گۆڕانکارییانەی کە مستەفا کازمی ئەمڕۆ کردوونی، لە چوارچێوەی هەوڵەکانیدان بۆ گۆڕینی بەرپرسانی باڵا لە عێراق.
سالم جەواد، کرایە بەرێوەبەری بانکی بازرگانی
خالید عوبێدی، بریکاری کاروباری ئۆپەراسیۆن لە دەزگای هەواڵگری
مستەفا غالیب، پارێزگاری بانکی نیشتمانی
سوهاد داود، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان
فالح یونس، بریکاری دەزگای ئاسایشی نیشتمانی
حەسەن حەلبووس، سەرۆکی دەستەی کاغەزە داراییەکان
سامی مەسعودی، سەرۆکی دەستەی حەج و عەمرە
عەلا جەواد، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی
مەنهەل عەزیز، ئەمینداری بەغدا