مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان :ئەگەر تا پێش جەژن مووچە نەنێردرێت هەڵویستی جدیمان دەبێت
مەکتەبی سیاسیی پارتی ڕایگەیاند: “ئەگەر تا پێش جەژنی قوربان مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم نەنێردێت، ئەوا هەڵوێستی جدیمان دەبێت”.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا لەبارەی بڕیارەکەی وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند: “ڕای گشتی عێراق و هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکەینەوە کە حکومەتی فیدراڵی بەردەوامە لە پێشێلکردنی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان و دوا پێشلکاریشی نووسراوەکەی دوێنێی وەزارەتی داراییە کە دژی دەستوور و بنەماکانی ڕێککەوتنی پێکهێنانی حکومەتە و، بە سیاسی کردنی قوتی خەڵکە”.
ڕوونیشیکردەوە: “ئەم بابەتە لە کۆبوونەوەی داهاتووی کۆمیتەی ناوەندیی پارتیمان لە 2-6-2025 دەخەینە بەرباس و بڕیاروەرگرتن”.
لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەی پارتی لەبارەی وەرگرتنی هەڵوێست لەبەرامبەر نەناردنی مووچە ئاشکرای دەکات: “ئەگەر تا پێش جەژنی پیرۆزی قوربان ماف و شایستە داراییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان ڕەوانە نەکرێت هەڵوێستی جدیمان دەبێت و ڕایدەگەیەنین”.