ئەو سەربازەی پەلاماری جووتیارەکەی دا سزای سەربازی بەسەردا سەپێنرا

ئەو سەربازەی ئەمڕۆ پەلاماری محەمەد ئەمین، نوێنەری جووتیارانی دا، سزای سەربازی بەسەردا سەپێنرا و سەری سفر کرا.

 ئەمڕۆ دووشەممە 2025-02-17، هێزێكی سەر بە سوپای عێراق هەڵیكوتایە سەر گوندی شەناغەی سەر بە پارێزگای كەركووك و وێڕای ڕێگریی لە جووتیارانی كورد كە سەرقاڵی كێڵانی زەوییەكانیان بوون، ژمارەیەك سەربازی عێراقیش پەلاماری چەند جووتیارێكی كوردیان دا و زیانیان پێگەیاندن، ئەمە كاردانەوەی توندی سەركردایەتیی سیاسیی كورد و هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستانی لێكەوتەوە.

بەهۆی درووستبوونی لۆبییەکی گەورە لەسەر دیمەنەکە و کارە قێزەونەکە، بە تایبەت بە دەنگەوە هاتنی سەرۆک بارزانی، سابت ئەلعەباسی، وەزیری بەرگری عێراق بڕیاریدا بە دوورخستەوەی سەربازەکە بۆ ماوەی مانگێک و سەپاندنی سزای سەربازی بە سەری دا.

ھەواڵی زیاتر