گۆڕێکى بەکۆمەڵ لە قەزاى حەویجە لەعێراق دۆزراوەتەوە کە روفاتى ١٧ پێشمەرگەى تێدایە و نمونە لە ژمارەیەک کەسوکارى شەهیدان وەرگیراوە بۆ ناسینەوە و بەراوردکردنیان.
یاسەمین مونزر، بەڕێوەبەری بەشی گۆڕە بەکۆمەڵەکان، رایگەیاند هەڵمەتێکیان دەستپێکرد بۆ ماوەی دوو رۆژ لە هەولێر بۆ کۆکردنەوەی نموونە لە کەسوکاری شەهیدانی پێشمەرگە لە ناوچەی حەویجە.
ئاماژەی بەوەکرد، ١٧ روفاتیان دۆزیوەتەوەکە کە هی شەهیدانی پێشمەرگەیە.
ئەوەشی خستەروو، هەڵمەتی دیکە لە داهاتوودا رێکدەخرێن، کاتێک گۆڕی نوێ هەڵدەدرێنەوە، کە رووفاتی شەهیدانی پێشمەرگەیان تێدایە.