هەڤپەیڤینی مەسرور بارزانی لە لووتکەی جیهانیی حکوومەتەکان
لە پەراوێزی لووتکەی جیهانیی حکوومەتەکان لە دوبەی، سەرۆک وەزیران، مەسرور بارزانی هەڤپەیڤینی لەگەڵ کەناڵێکی ئیماراتی کرد و باس لە گرنگی لووتکەکە و دەرفەتەکانی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان دەکات.
لە بارەی لووتکەکەوە، سەرۆک وەزیران گوتی: لووتکەی جیهانی حکوومەتەکان سەکۆیەکی گرنگی بۆ بەشداری سەرکردە و حکوومەتەکانی جیهان بە مەبەستی تاوتوێ و گفتوگۆکردن لەسەر ئەو پرس و بابەتانە بۆ دانیشتووان و گەلانی ناوچەکە مایەی نیگەرانی یان جێگەی بایەخێکی زۆرن.
هەروەها سوپاسی لە شێخ محەممەد بن زاید و شێخ محەممەد بن راشدی کرد بۆ ئەم دەست پێشخەرییەی کە بووەتە مایەی کۆکردنەوەی حکووتەکەکان و سەرۆکەکان بۆ ئەوەی لەسەر پرس و بابەتە گرنگەکان گفتوگۆ بکەن.