بەگوێرەی زانیارییەکان بڕیارە کاتژمێر هەشتی ئەمشەو لەبارەی هەموارکردنەوەی یاسای بودجە و پرسی مووچەی خەڵکی کوردستان لە بەغدا کۆبوونەوەیەک لە ماڵی سوودانی دەکرێت.
د.ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، سەرۆک و جێگرانی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و سەرۆکی سەرجەم فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی عێراق، لە ماڵی سوودانی کۆدەبنەوە و ئامانجی کۆبوونەوەکە قسەکردنە لەسەر هەمواری پرۆژە یاسایی بودجە و مووچە. شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆک فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە کۆبوونەوەکەدا بەشدار ئەبن.
لە کۆبونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر هەمواری یاسای بودجە و مووچەی مانگی 12 و یەکی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت.