هەژماری من ڕێگەیەکی نوێی تۆمارکردن دەخاتە بەردەم فەرمانبەرانی پارێزگای سلێمانی.
بە مەبەستی تۆمارکردنی سەرتاسەری لە چوارچێوەی پڕۆژەی هەژماری من، لەمەودوا فەرمانبەرانی پارێزگای سلێمانی دەتوانن لەڕێگای پڕکردنەوەی فۆڕمێکی ئۆنڵاین خۆیان تۆماربکەن و ببنە خاوەنی هەژماری بانکی.
ئەم بژاردە نوێیە بەشێکە لە هەوڵەکانی هەژماری من بۆ ئاسانکاری لە تۆمارکردنی فەرمانبەران تاوەکو بتوانن بەشێوەیەکی ئاسان و بەبێ سەردانیکیردنی بنکەکانی تۆمار خۆیان تۆماربکەن. بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمەکە دەتوانن سەردانی ئەم لینکە بکەن: