ڕاگەیێنراوی فەرمی لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە ژینگە

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەدا، پرسی ژینگەپارێزی بەشێکی گرنگی کارنامەی حکومەتە، پێویستە ئەرک و خەمی هەموومان بێت و ژینگە و سرووشتی جوانی کوردستان بە پاکی ڕابگرین.

هەر لە ڕاگەیێنراوەکەدا چەند خاڵێک خراونەتەڕوو:- 

یەکەم: لە ئەمڕۆوە هەر پاڵاوگەیەک، یان هەر کارگەیەک کە لە دەرەوەی مەرج و ڕێنماییەکان کار بکات و ببێتە هۆی پیسبوونی ژینگە، ڕێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

دووەم: ڕێگە لە هەر پاڵاوگەیەک یان هەر کەس و لایەنێک دەگیرێت کە سووتەمەنی پیسی ئۆتۆمبێل بەرهەمدەێنێت یان بە قاچاخ دەیهێنێت و زیانی تەندروستی هەیە. هەروەها دەبێت سنوورێک بۆ سووتانی گازی هاوەڵ (الغاز المصاحب) لە کێڵگە نەوتییەکان دابنرێت.

سێیەم: دەبێت خاوەنی مۆلیدەکانی کارەبا، پابەندی ڕێنماییەکانی حکومەت بن، فیلتەریان بۆ دەنگ و پیسی هەبێت، هەر کەسێک سەرپێچی بکات ڕێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

چوارەم: ڕێگری لە بەکارهێنانی ئاوی پیس و ئاوەڕۆکان بکرێت کە بۆ ئاودانی سەوزە و ئاودێری بەکاردەهێنرێت.

ھەواڵی زیاتر