پێشەوا هەورامانی: حکومەتی هەرێم گفتووگۆ لەبارەی کشانەوە لە بەغدا دەکات

پێشەوا هەورامانی: سبەینێ لەبارەی شایستە داراییەکانی هەرێم کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجام دەدرێت.

ئەمڕۆ هەینی 10ـی کانوونی دووەمی 2025، پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا، ئاماژەی بەوە دا، سبەینێ کاتژمێر 10ـی بەیانی لە شاری هەولێر، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکوومەت، نوێنەرانی هەرێمەکە لە حکوومەتی فیدراڵ و سەرۆکی فراکسیۆنە کوردستانییەکانی سەرجەم لایەنەکان، کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجوومەن ئەنجام دەدرێت.

پێشەوا هەورامانی لەلێدوانێکی تایبەتدا گوتی: لە کۆبوونەوەکەی بەیانی کشانەوە لە بەغدا یەکێک دەبێت لە بژاردەکان کە گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت.

هەروەها گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئاشکرا کرد، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەی بەیانی، تایبەت دەبێت بە پرسی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە حکوومەتی فیدراڵی.

ھەواڵی زیاتر