ڕاگەیەندراوێک لە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

بە پێی بڕیاری دوا کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران و لە سەر ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، شاندێکی حکومەتی هەرێم سەردانی بەغدایان کرد بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ وەزارەتی دارایی فیدراڵ بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە وشایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، گفتوگۆکان ئەرێنی بوون ولەیەکتێگەیشتنی هاوبەش هاتووەتەدی بۆ دابینکردنی شایستەکانی مووچەخۆرانی هەرێم.

بۆیە لە ڕۆژی سێشەممەوە 12/17 دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 دەکرێت و لەگەڵ گەیشتنی تەواوکارییەکانی مووچە ، مووچەی مانگەکانی تریش بە زووترین کات دابەش دەکرێت.
سوپاسی خۆڕاگری مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکەین و دڵنیایان دەکەینەوە کە بە هیچ شێوەیەک دەستبەرداری مافەکانیان نابین .

حکومەتی هەرێمی کوردستان
2024/12/15

ھەواڵی زیاتر