وەزیری کارەبا لەگەڵ تیمی هاوبەشی وەزارەتی کارەبا و نووسینگەی سەرۆکوەزیران بۆ پڕۆژەی ڕووناکی کۆبووەوە.
ئەمرۆ پێنجشەممە، 5/12/2024 وەزارەتی کارەبا لە ڕاگەیەنراوێکدا لەبارە پرۆژەی ڕووناکی ڕایگەیاند:
کەمال محەمەد سالح وەزیری کارەبا لەگەڵ تیمی هاوبەشی وەزارەتی کارەبا و نووسینگەی سەرۆکوەزیران بۆ پڕۆژەی ڕووناکی کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری کارەبا جەختی لەسەر گرنگی ئەم پڕۆژەیە کردەوە کە هەنگاو بەهەنگاو بەسەرکەوتوویی بەڕێوەدەچێت بە مەبەستی چارەسەرکردنی بنەڕەتی کێشەی کارەبا و سوود وەرگرتن لە تەکنەلۆژیای پێشکەووتووی وەک تۆڕی پێوەری زیرەک. ئەم پڕۆژەیەش پرسێکی نیشتمانییە بۆ دابینکردنی کارەبای ٢٤ کاتژمێری لە ماوەی دوو ساڵدا.
تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە خستنەڕووی ڕەشنووسی نەخشەڕێگای جێبەجێکردنی پڕۆژەکە بۆ هەموو شار و شارۆچکەکانی کوردستان بۆ ئەم مەبەستەش گفتوگۆ کرا لەسەر هەنگاوەکانی داهاتووی پڕۆژەی ڕووناکی و فراوانکردنی پڕۆژەکە بۆ تەواوی هەرێمی کوردستان.