ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

شه‌ممه‌ی داهاتوو په‌رله‌مان و حكومه‌تی عێراق داده‌نیشن بۆ قه‌رز كردن

22-10-2020
شه‌ممه‌ی داهاتوو په‌رله‌مان و حكومه‌تی عێراق داده‌نیشن بۆ قه‌رز كردن
قەبارەی نووسین:
A A 21px

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند، "هەفتەى داهاتوو دانیشتنێک بۆ گفتوگۆکردن لەبارەى پڕۆژە یاساى قەرزەوە ئەنجام دەدرێت."

حکومەتى عێراق بۆ چارەسەرکردنى کورتهێنانى دارایى پڕۆژە یاسایەکى بۆ قەرزکردنى ناوخۆیى و دەرەکى ئاراستەى پەرلەمانى عێراق کرد بۆ پەسەندکردنى و ئەحمەد مەلا تەڵاڵ، وتەبێژى مستەفا کازمى، سەرۆک وەزیرانى عێراقیش وتی: "ئەگەر پڕۆژەکە لە پەرلەمان پەسەند نەکرێت، حکومەت ناتوانێت لەوادەى خۆیدا مووچە دابەش بکات." 

پەرلەمانى عێراقیش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ خشتەى بەرنامەى کارى دانیشتنە چاوەڕوانکراوەکەى ڕۆژى شەممەى داهاتووى بڵاوکردەوە کە خۆى لە 15 بڕگەدا دەبینێتەوە."   

بەپێی خشته‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق، خوێندنەوەى یەکەم بۆ پڕۆژە یاساى تەمویلکردنى کورتهێنانى دارایى دەکرێت و هەروەها دەنگ لەسەر چەند پڕۆژە یاسایەک دەدرێت.