ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

لە کەرکووک گۆڕێکی دیکەی بەکۆمەڵ دۆزرایەوە

20-10-2020
لە کەرکووک گۆڕێکی دیکەی بەکۆمەڵ دۆزرایەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە سنووری کەرکووک دۆزرایەوە کە رووفاتی 50 کەسی تێدایە.

لیوا یەحیا رەسووڵ، گوتەبێژی فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکی فرقەی زرێپۆشی پۆلیسی ئیتیحادیدا، ئەمڕۆ سێشەممە، گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە یەکێک لە گوندەکانی سنووری کەرکووک دۆزراوەتەوە کە پێشبینی دەکرێت رووفاتی 50 کەسی تێدابێت .

یەحیا رەسووڵ دەڵێت"رووفاتەکان هی سەردەمی داعشن، لەو ساڵانەدا کوژراون کە داعش ئەو سنوورەی کۆنترۆڵکردووە".