ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

داعش هێرشدەکاتە سەر گوندێکی نزیک بەغدا

20-10-2020
داعش هێرشدەکاتە سەر گوندێکی نزیک بەغدا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

چەند چەکدارێکی داعش ‌هێرشیانکردە سەر گوندێکی سەر بە بەغدا و سێ کەسی مەدەنییان بە سەختی بریندار کرد.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پۆلیسی بەغدا ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە چەند چەکدارێکی داعش هێرشیانکردە سەر گوندی سەعدی سەر بە قەزای ئەبوغرێب و سێ کەسی مەدەنییان لە دوو ماڵدا بریندارکردووە.

سەرچاوەکە گوتیشی"برینی قوربانییەکان سەختن و چەکدارەکانی داعشیش هەڵاتوون".