ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

ئەفسەرێک هاوڕێ ئەفسەرەکەی خۆی کوشت

12-10-2020
ئەفسەرێک هاوڕێ ئەفسەرەکەی خۆی کوشت
قەبارەی نووسین:
A A 21px

بەیانی ئەمڕۆ 12/10/2020 ئەفسەرێکی سوپای عیراق لە پاڕێزگای دیالە لە لایەن هاوڕێیەکەیەوە کوژرا.

لە دوای دەمەقاڵێی نێوان دوو ئەفسەری هاوڕێ لە سوپای عێڕاق، ئەفسەرێک هاوڕێ ئەفسەرەکەی خۆی بە چەک کووشت. سەرچاوەیەکی ئاسایشی ئەوەی ڕاگەیاند ئەفسەرێکی سوپای عێڕاق بە پلەی عەقید هاوڕێ ئەفسەرەکەی بە پلەی عەمید کە بەرپرسی قوتابخانەی مەشقەکانی کەرکوشە لە ناو بارەگاکەی خۆی نزیک قەزای بلدروز لە پارێزگای دیالە کوشتووە.

سەرچاوەکە باس لەوە دەکات ئەفسەرە بکوژەکە لە دوای ڕوداوەکە فیشەکێکی بە خۆیەوە ناوە و بریندار بووە و گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە.