ئەمڕۆ یەکشەممە بانکی ڕەشیدی عێڕاقی ڕێنمایی دەرکرد لە بارەی بەخشینی بڕی 10 ملیۆن دینار وەک قەرز بە ئەو ژنانەی هاوسەرەکانیان مردوون یان جیابوونەتەوە لە هاوسەرەکانیان.
بانکی ڕەشید بە ئاژانسی (شەفەق نیوز)ی ڕاگەیاندووە کە وەک قەرزی بچووک بڕە پارەیەک دەبەخشن بەو ژنانەی لە هاوسەرەکانیان جیابوونەتەوە یان هاوسەرەکانیان مردوون. بە جۆرێک لە بڕی 10 ملیۆن دیناری عێڕاقی زیاتر نەبێت.
ئەو پارەیە بۆ ئەوە دەبەخشرێت، تاکو ئەو ژنانە بتوانن کاری ئازادی خۆیان هەبێت کارەکانیش وەکو ( بەرگدووری - ئارایشگا - خواردەمەنی خێرا - فرۆشگای بچووک ) لە ڕێنماییەکانی پێدانی ئەو قەرزە بەخشینە دەبیت کەسانەی ئەو قەرزەکە وەردەگرن، فەرمانبەرێک پشتگیرییان بکات بە جۆرێک موڵکیکی بەردەوامی هەبێت وە %50 موچەکەی بداتەوە قیستی بانک.