ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوان عێراق و توركیا ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

25-09-2020
گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوان عێراق و توركیا ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌
قەبارەی نووسین:
A A 21px

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

دەسەڵاتی فرۆكەوانی مەدەنی توركیا، دەستپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانییەكانی لەگەڵ عێراق ڕاگەیاند و بڕیارە ئەمڕۆ هەینی، 25ی ئه‌یلوول، گەشتەكان دەستپێبكەنەوە.

دوێنێ پێنج شەممە، 24ی ئه‌یلوول، دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی توركیا بڵاویكرده‌وە: "ڕۆژی هەینی، 25ی ئه‌یلوول، گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان عێراق و توركیا دەستپێدەكاتەوە و لە هەفتەیەكدا چوار گەشت ئەنجام دەدرێن." 

ئاماژەی بەوەشكرد: "كه‌ ڕێگە بە كۆمپانیاكانی توركیا و عێراق دەدرێت گەشتەكانیان بۆ فڕۆكەخانەكانی عێراق و توركیا دەستپێبكەنەوە."

پێشتر كۆرۆنا‌، گەشتە ئاسمانییەكانی عێراق و توركیای هه‌ڵپه‌سارد، دواتر گرژییەكانی نێوان عێراق و توركیا بەهۆی بۆردومانەكانی توركیا بۆ سەر سنورەكانی هەرێم جارێكی تر دەستپێكردنەوەی گەشتەكانی دواخست.