ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

سەرۆکی پێشووی فرۆکەخانەی نەجەف دەستگیر کرا

22-09-2020
سەرۆکی پێشووی فرۆکەخانەی نەجەف دەستگیر کرا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

دەزگای دژەتیرۆری عێراق بە وێنە ساتی دەستگیر کردنی سەرۆکی پێشووی فرۆکەخانەی نەجەف بڵاو کردەوە.

دژەتیرۆری عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا، دەستگیرکردنی (جەواد کازم کەرعاوی) سەرۆکی پێشووی فرۆکەخانەی نەجەفی بەهۆی گەندەڵیەوە ڕاگەیاند.

ئەمە لە کاتێکدایە کە حکومەتی عێراق هەڵمەتێکی چاکسازی و لەناوبردنی گەندەڵی دەستپێکردووە و لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو چەندین بەرپرسی سەربازی و حکومی لەسەر دۆسیەی گەندەڵی دەستگیر کراون.