کوردستان

بزووتنەوەی ئیسلامیی ڕۆژی کۆنگرەی دیاریکرد

21-09-2020
بزووتنەوەی ئیسلامیی ڕۆژی کۆنگرەی دیاریکرد
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئەنجومەنی شوورای بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان لە شاری سلێمانی کۆبووەوە و رۆژی کۆنگرەی 12ی حیزبەکەی دیاریکرد.

عەبدوڵڵا وەرتێ، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی راگەیاند: ئەمڕۆ سێشەممە 21ی ئەیلوولی 2020 ئەنجومەنی شوورای بزووتنەوەی ئیسلامی لە شاری سلێمانی کۆبووەوە و بڕیاریدا لە 1.11.2020 کۆنگرەی 12ی حزب ببەسترێ، کە چاوەڕواندەکرێ چەند گۆڕانکارییەکی گەورە رووبدەن.

پێشتریش عەبدوڵڵا وەرتی بە باڵکێشی وتبوو” عیرفان عەبدولعەزیز، رابەری گشتیی بزووتنەوەی ئیسلامی بڕیاریداوە خۆی بۆ پۆستەکە بەربژێر نەکاتەوە و کۆنگرە کەسێکی دیکە بۆ ئەو شوێنە هەڵدەبژێرێت”.