کوردستان

پۆلیسی هەولێر بنکەکانی پۆلیس بە دیجیتاڵی دەکات

14-10-2026
پۆلیسی هەولێر بنکەکانی پۆلیس بە دیجیتاڵی دەکات
قەبارەی نووسین:
A A 21px

عەمید کامل بەرزنجی، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر راگەیاند: هەنگاوەکانی پرۆسەی بە دیجیتاڵکردن دەستپێدەکەن و وەک هەنگاوی یەکەمیش سەرجەم کارەکانی بنکەکانی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بە دیجتاڵی دەکرێن

گوتیشی، بە جێبەجێکردنی ئەم سیستەمە، جگە لەوەی رایی کردنی کاروباری هاووڵاتیان خێراتر دەکات، ئاسانکاری دەکرێت بۆ خێراتر دەستنیشانکردن و دەستگیرکردنی تۆمەتباران و دەستگیرکردنیان، لە رێگەی بەیەک بەستنەوەی سیستەمی دیجیتاڵی بنکەکان بە یەکتر هاوشێوەی وڵاتانی پێشکەوتوو.

بۆ نموونە ئەگەر هاووڵاتییەک سکاڵای لەسەر تۆمەتبارێک هەبێت، پێویست ناکات هاوکات سەردانی چەند بنکەیەکی پۆلیس بکات، بەڵکوو زانیارییەکان لە رێگەی سیستەمی دیجیتاڵی لەسەرجەم بنکەکان بەردەست دەبن.

ئەم پرۆژەیە بەشێکە لە پرۆژەی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بەدیجیتاڵکردن پڕۆگرامێکی سەرەکی ستراتیژی چاکسازی پۆلیسی کوردستانە، کە پرۆژەیەکی نیشتمانی وەزارەتی ناوخۆیە بە ئامانجی بەهێزکردنی متمانەی خەڵک و هاووڵاتییان و ئاسانکاری و خزمەگوزاری زیاتر..