کوردستان

به‌هۆی كێشه‌یه‌كی خێزانییه‌وه‌ كه‌سێك له‌ هه‌ولێر ئۆتۆمبێله‌كه‌ی خۆی سوتاند

19-09-2020
به‌هۆی كێشه‌یه‌كی خێزانییه‌وه‌ كه‌سێك له‌ هه‌ولێر ئۆتۆمبێله‌كه‌ی خۆی سوتاند
قەبارەی نووسین:
A A 21px

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر، ڕوونكردنەوەیەكی لەسەر سوتانی ئۆتۆمبێلەكەی دوێنێ بڵاوكردەوەو ڕایدەگەیەنێت: ئەو ئۆتۆمبیلەی ئێوارەی دوێنێ سوتا، لەلایەن خاوەنەكەیەوە ئاگری تێبەردراوە."

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر بڵاویكردەوە: "دوێنێ هەینی كاتژمێر 5:22 خولەكی ئێوارە پەیوەندیمان پێوەكرا كە ڕووداوێكی سوتانی ئۆتۆمۆبیل هەیە لە گەڕەكی سەروەران، دەستبەجێ تیمەكانمان گەیشتینە شوێنی ڕوداوه‌كه‌ و دوای لێكۆلینەوە دەركەوت خاوەنەكەی خۆی سوتاندوویەتی بەئەنقەست، به‌ هۆكارێكی خێزانی."

ئاماژەی بەوەشكرد: "هۆكاری زۆر سوتانی ئۆتۆمۆبیلەكە، بەهۆی بەكارهێنانی بەنزینه‌وه‌ بووە ڤیدیۆی ساتی كەوتنەوەی ئاگرەكەشمان لا پارێزراوە."