سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێ" لێشاوێك له داگیركردن، ئیفرازكردن، دابه‌شكردن و فرۆشتنى زه‌وى له سلێمانى دهستىپێكردووه، ته‌نانه‌ت گه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ى، زه‌وى ته‌رخانكراو بۆ سه‌وزایى گه‌ڕه‌كه‌كان و شوێنى قوتابخانه و مزگه‌وت و نه‌خۆشخانه و خزمه‌تگوزارییه‌كانى دیكه، ده‌ستى بۆ ببرێت".
دابان محەممەد، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان لە پۆستێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی" پرسى داگیركاریى زه‌وى له سلێمانى، بۆ ئێمه پرسێكى گه‌وره و قورسی، به‌هه‌ده‌ردان و گه‌نده‌ڵییه، لێشاوێك له داگیركردن، ئیفرازكردن، دابه‌شكردن و فرۆشتنى زه‌وى له سلێمانى دهستىپێكردووه، ته‌نانه‌ت گه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ى، زه‌وى ته‌رخانكراو بۆ سه‌وزایى گه‌ڕه‌كه‌كان و شوێنى قوتابخانه و مزگه‌وت و نه‌خۆشخانه و خزمه‌تگوزارییه‌كانى دیكه، ده‌ستى بۆ ببرێت، له دواى خاڵه سنورییه‌كان له‌م سنووره‌دا (سلێمانی)، ئه‌م پرسه بووه به كه‌یسێكى قورسى به‌هه‌داردان و گه‌نده‌ڵى و سه‌رچاوه‌ى دارایى و ده‌وڵه‌مه‌ندبوونى چه‌ندین به‌رپرسى ئه‌منى، سه‌ربازى، حزبى وحكومی، كه ناوى به‌رپرسه‌كان و بازرگان و ته‌نانه‌ت ده‌ڵاڵه‌كانیش لاى ئێمه ئاشكرایه".
دابان محەممەد، ئەو کەسانەی هەستاون بە سووتاندنی دارەکان بە پیت ناوەکانیان ئاشکرا دەکات.
دابا محەممەد وتیشی" به ئامێرى پێشكه‌وتوو و له ئاسمانه‌وه زه‌وى ئیفراز ده‌كرێت، به ده‌غڵودانه‌وه مامه‌ڵه به زه‌وییه‌وه ده‌كرێت، به سه‌وزایى و دار و دره‌خته‌وه نه‌خشه‌ى بازرگانى بۆ ده‌كێشرێت، فشار له خاوه‌ن زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان ده‌كرێت، یان ڕازیبن به پارچه پارچه‌كردن و دابه‌شكردنى زه‌وییه‌كانیان، یان داگیر ده‌كرێت".
ئاماژەی بەوەشکردووە، رشتنى ئه‌م ئاوە سه‌رچاوه‌كه‌ى دیاره، كه زۆر كه‌س پێى تێخستووه، خه‌مساردى و بێده‌سه‌ڵاتى و چاوپۆشى ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانى حكومه‌تى خۆجێى له ئاست ئه‌م ده‌ستدرێژى و داگیركارییه له سلێمانى، ئێمه ده‌باته قۆناخێكى دیکە بۆ را‌گرتن و چاره‌سه‌ر، كه سیاسییە. بۆ ئێمه پرسى وه‌به‌رهێنان و زه‌وى و زار، پرسێكى گه‌وره و قورسى گه‌نده‌ڵیه، زیاتر نه‌بێت كه‌متر نیه له پرسى نه‌وت و داهاتى ناوخۆ و قاچاغى سنوره‌كان. داواكارم له نوسینگهكانى خانوبه‌ره و هاوڵاتیانیش، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م جۆره زه‌ویانه‌دا نه‌كه‌ن، به یاسا له‌م خوله‌ى په‌رله‌مان زیاده‌ڕۆ مه‌نع كراوه و زه‌ره‌رمه‌ندى یه‌كه‌م و كۆتایى ئه‌وان ده‌بن.