کوردستان

21 کەسی تر لە رۆژئاوای کوردستان تووشی کۆرۆنا بوون

13-09-2020
21 کەسی تر لە رۆژئاوای کوردستان تووشی کۆرۆنا بوون
قەبارەی نووسین:
A A 21px

دەستەی تەندروستیی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند، 21 کەسی تر لە رۆژئاوای کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

دکتۆر جوان مستەفا، هاوسەرۆکی دەستەی تەندروستیی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە رۆژئاوای کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە 13.9.2020  ڕایگەیاند "21 کەسی تر لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، 8 تووشبوو لە حەسەکە، 5 تووشبوو لە گر کێلەگێ، 4 تووشبوو لە قامشلو، 3 تووشبوو لە دێرک و تووشبوویەکیش لە عامودا".

هاوسەرۆکی دەستەی تەندروستیی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر ئاماژەی بەوەشکرد: "11 تووشبووی تری کۆرۆنا لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا چاکبوونەوە و لە ماوەی 24 کاژێری رابردووشدا هیچ تووشبوویەک گیانی لەدەستنەداوە".