بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامەی هەرێم، له‌باره‌ی موچه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌وه دڵنیایی ده‌دات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت: به‌م نزیكانه مووچه دابه‌شده‌كرێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی هەرێم ڕایگه‌یاند، لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێوەبەری گشتی، ڕەگەزنامەی هەرێمی کوردستان شاندێکی ڕاسپاردووه و دوو هەفتەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی موچەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی هەرێمی کوردستان، سەردانی بەغدا دەکەن، کە بەهۆی گۆڕانکارییەکانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەزیرەکانهوه، کێشە کەوتووه‌ته موچەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی سەر بە ڕەگەزنامەی گشتی.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، كه هیچ مەبەستێکی سیاسی نەبووەتە هۆی دروست بوونی کێشە بۆ موچە و سەرجەم کێشەکان لە چارەسەرکردندان و لە ئایندەیەکی نزیک دا موچە دابەش دەکرێت.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی سه‌ر به ڕه‌گه‌زنامه‌ی گشتی مووچه‌یان له‌لایه‌ن به‌غداوه ده‌نێردرێت، مانگانه ئه‌و كێشه‌یه ڕووبه‌ڕووی فه‌رمانبه‌رانی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییانه ده‌بێته‌وه.