کوردستان

حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی خوێندنەوە بڕیاریدا

02-09-2020
حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی خوێندنەوە بڕیاریدا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی خوێندنی ساڵی داهاتووەوە بڕیاریدا و رایگەیاند، هەر قوتابیەک دەتوانێت لە پۆل ئامادەبێت، یان دەتوانێ بە ئۆنلاین بخوێنێت.

بە بڕیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، پۆلی 12 لەپۆل وانە دەخوێنن و دەوامیان 27/9/2020 دەستپێدەکات،  لە زانکۆ و پەیمانگاکانیش سیستەمی خوێندنی ئاوێتە پەیڕەودەکرێت، ھەندێک لە وانەکان لە پۆل و ھەندێک وانە بە ئۆنلاین دەبێت.

هەروەها باخچەی ساوایان، قوتابخانە، پەیمانگا حکومی و ئەھلییەکان تاوەکو سەرەتای مانگی 10 بەداخراوی دەمێننەوە.