کوردستان

ئەنجوومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە

02-09-2020
ئەنجوومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی و بەئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، ژمارە ٣٨ ڕۆژی چوارشەممە ٢ی ٩ى ۲٠۲٠، کاتژمێر ١٠:٣٠ی پێشنیوەڕۆ بە شێوازی ڤیدیۆکۆنفرانس ئەنجام دەدرێت.

جووتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کارنامەی کۆبوونەوەکەش تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی بابەتی دەستپێکی (ساڵی خوێندنی نوێی ٢٠٢٠ - ٢٠٢١) لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن و خوێندنی باڵا و گفتوگۆکردنی ئەگەر و پێشنیارەکان.