جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی بەردەوامە و پەیوەندیی نێوانیان نەپچڕاوە. جەختیش لەوە دەکاتەوە گرفتی نێوانیان لەسەر دابەشکردنی وەزارەت و پۆست نییە.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی بەشداریکردن لە دیداری مێری وتی، "لە چەند ڕۆژی داهاتوو پارتی و یەکێتی کۆ دەبنەوە، لە چەند ڕۆژی ڕابردووش لەگەڵ کاک مەسرور کۆبووینەوە و گفتوگۆیەکی جددیمان لەسەر شێوازی حکومڕانی کرد".
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەدا، لەگەڵ پارتی کێشەیان لەسەر دابەشکردنی پۆست و وەزارەت نییە، بەڵکو گۆڕانکارییە لەسەر سیستەمی حکومڕانی.
لەبارەی بەردەوامیی کۆبوونەوەکانی نێوان پارتی و یەکێتیی، قوباد تاڵەبانی دەڵێت، كۆبونهوهكان نهوهستاون، چ كۆبوونهوهی ڕەسمی یان كۆبونهوهی فسكه فسك، كۆبوونهوهی نێوان پارتی و یهكێتیی ههر دهكرێت، ناونیشانی كۆبونهوهكان موهیم نین، تێگهیشتن له موعاناتی یهكتر موهیمه، تێكهیشتن لهو دڵنیاییهی كه ههردوولا پێویستی بێت بۆ تێپهڕبوون لهم قۆناغه.