کوردستان

مەسرور بارزانی و وێندی گرین جەخت لە بەهێزترکردنی پەیوەندیی کوردستان و ئەمریکا دەکەنەوە

13-10-2026
مەسرور بارزانی و وێندی گرین جەخت لە بەهێزترکردنی پەیوەندیی کوردستان و ئەمریکا دەکەنەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 10/13، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە گوێندەلن (وێندی) گرین، کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان کرد. 

لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە کرا. 

هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی پاراستنی ئاسایش و ئارامیی هەرێمی کوردستان و بەهێزترکردنی پەیوەندیی و دۆستایەتیی و هاپەیمانیەتی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا و بە تایبەتی پەرەپێدانی لە بواری بازرگانی و فراوانکردنی زیاتری وەبەرهێنانی کۆمپانیا ئەمەریکییەکان لە هەرێمی کوردستان.

هەروەها جەخت لە پێویستیی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرا.

لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا ، پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ و گرنگیی چارەکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور و پاراستن و رێزگرتن لە قەوارەی دەستووریی و شایستە داراییەکان و تەرخانکردنی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی دادپەروەرانە، تاوتوێ کرا.