کوردستان

بۆ دەستپێکردنەوەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران گفتوگۆ دەکرێت

13-10-2026
بۆ دەستپێکردنەوەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران گفتوگۆ دەکرێت
قەبارەی نووسین:
A A 21px

بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا شاندی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات و گفتوگۆ لەسەر ماف و شایستەییەکانی هەرێمی کوردستان لە بودجەی 2027ی عێراق دەکەن.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لەم بارەیەوە دەڵێت: گفتوگۆکانمان لەگەڵ بەغدا بەردەوامە، دوای پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بودجە و دەستپێکردنی هەنگاوەکانی پلەبەرزکردنەوە لە بەغدا، لە هەرێمی کوردستانیش پرۆسەکە دەست پێ دەکات.

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان داوای لە سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکان کردووە، لە ماوەیەکی دیاریکراودا زانیارییەکانی تایبەت بە خشتەی پلەبەرزکردنەوە، سەرمووچە و دەرماڵەی فەرمانبەران ئامادە بکەن، ئێستا پرۆسەکە بەردەوامە، ئەمەش وەک هەنگاوێک بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەی پلەبەرزکردنەوە کە ماوەی 11 ساڵە ڕاگیراوە.

بەپێی زانیارییەکان، لەبارەی پلەبەرزکردنەوە لێکتێگەیشتی باش لەنێوان هەولێر و بەغدا هەیە بۆ ئەوەی ساڵی داهاتوو داهاتوو پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران دەست پێ بکەنەوە.