کوردستان

ژنێک دوای وەرگرتنی دەرزیی تێکەڵە گیانی لەدەست دا

13-10-2026
ژنێک دوای وەرگرتنی دەرزیی تێکەڵە گیانی لەدەست دا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ژنێک لە کەرکووک بۆ وەرگرتنی چارەسەری سەردانی دەرمانخانەیەکی کردووە، دوای بەکارهێنانی دەرزییەکی تێکەڵە، گیانی لەدەستداوە.

قوربانییەکە ناوی، ئەحلام خەڵەف حەمزە، تەمەن 35 ساڵە و دانیشتووی کەرکووکە. بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستییەوە بە مەبەستی چارەسەر وەرگرتن سەردانی دەرمانخانەیەکی لە گەڕەکی نیدائی شارەکە کردووە، بەڵام پاش لێدانی دەرزییەکی تێکەڵە دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

لە لایەن پۆلیسی کەرکووکەوە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە و تەرمی قوربانییەکەش بە مەبەستی توێکاریی پزیشکی و دیاریکردنی هۆکاری راستەقینەی مردنەکەی، رەوانەی بەشی پزیشکیی دادوەری لە نەخۆشخانەی ئازادی کراوە، هاوکات پەڕاوی لێکۆڵینەوەی یاسایی بۆ رووداوەکە کراوەتەوە تا رێوشوێنی پێویست بگیرێتە بەر.