وەزیری دەرەوەی ئێران بانگهێشتی پەرلەمانی وڵاتەکەی دەکرێت تاوەکوو ڕوونکردنەوە لەبارەی کۆبوونەوە لەگەڵ شاندی ئەمریکا بدات.
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، بانگ دەکرێتە پەرلەمانی ئێران و تاوەکوو ڕوونکردنەوە لەسەر ئەوە بدات بۆچی بێ پرسی بەرپرسانی وڵاتەکەی لە نیویۆرک لەگەڵ ستیڤ ویتکۆف، نێردەی ترەمپ کۆبووتەوە.
داواکارییەکە پەرلەمانتارێکی ئێران پێشکەشی کردووە، بۆ ئەوەی بیخەنە بەرنامەی کارەوە و عەباس عێراقچی بانگێشت بکەن.
هاوکات بڕیارە 18 ئەم مانگە، کاندیدی وەزیری بەرگریی ئێران کە مەهرداد ئەخلاقی ببرێتە پەرلەمان و دەنگی پێبدەن.