کوردستان

شەش ڕۆژ پشووەکە کێ دەگرێتەوە؟

07-10-2026
شەش ڕۆژ پشووەکە کێ دەگرێتەوە؟
قەبارەی نووسین:
A A 21px

حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی جەمای ئێزیدیان، شەش ڕۆژ پشووی ڕاگەیاند و دەڵێت هەمووان ناگرێتەوە.

دوای ئەوەی حکومەتی هەرێم بە فەرمی ڕایگەیاند، شەش ڕۆژ لە هەرێمی کوردستان بۆ کوردانی ئێزیدی دەبێتە پشوو، سەرچاوەیەک لە حکومەتی هەرێم دەڵێت، "هەموو خەڵک ناگرێتەوە و تەنها تایبەتە بە کوردانی ئێزدی، سبەینێ دەوام هەیە و پشوو نییە".

 ئەمەش دوای ئەوەهات، لە چەند پەیجێک و سۆشیاڵ میدیایەک هەواڵی ئەوە بڵاوکراوەتەوە پشووەکە بۆ ماوەی ڕۆژێک هەموو خەڵکی کوردستان دەگرێتەوە و سبەی چوارشەممە پشووی فەرمی و سەرتاسەرییە.

سەرچاوەکەی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، نەخێر پشووەکە هەموو خەڵک ناگرێتەوە و تەنها تایبەتە بە کوردانی ئێزدی، سبەینێ دەوام هەیە و پشوو نییە.