ئەمڕۆ ئەنجامی وەرگرتنی ده‌رچووانی پۆلی 12ـی ئاماده‌یی له زانکۆکانی هەرێمی کوردستان، ڕاده‌گه‌یه‌نرێت.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە، له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌نجامی وه‌رگرتنی ده‌رچووانی پۆلی 12ـی ئاماده‌یی له زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی نوێی خوێندنی (2026-2027) ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
بە پێی راگەیەنراوی وەزارەتی خوێندنی باڵا، دوای راگەیاندنی ئەنجامی زانکۆلاین، ده‌ست ده‌کرێت به پرۆسه‌ی خوێندنی قۆناخی یه‌که‌م له زانکۆکان، بۆیه پێویسته له‌سه‌ر وه‌رگیراوان له دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌کان راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به زانکۆکانیانەوە بکه‌ن.
لە 17ـی ئەیلوولی 2026، سیستەمی زانکۆلاین بۆ دەرچووانی پۆلی 12ـی ئامادەیی کارا کرا. بۆ ئەمساڵ 40 هەزار و 716 دەرچووى (زانستى، وێژەیی، پیشەیی، قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان) مافی پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆلاینیان هەبوو، بە شێوەیەک 30 هەزار و 847 دەرچوو لە بەشى زانستى، حەفت هەزار و 923 دەرچوو لە بەشى وێژەیی، 706 دەرچووى قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان و هەزار و 240 دەرچووى ئامادەیی پیشەیی.